مەزڵوم عەبدی لە ساڵیادی شاری قامیشلۆدا وتی ، لەپێناو داهاتووی گەلەکەیان بڕیاریانداوە تێکەڵ بە سووریای نوێ ببن و جەختیش دەکاتەوە، لە سووریای نوێدا شوێنێک بۆ شۆڤێنیەت نامێنێتەوە و منداڵان بە زمانی دایکیان دەدوێن
هەروەها مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوە کرد کە پرۆسەیەکی نوێ لە هەرێمەکەیان دەستیپێکردووە و لەسەر بنەمای بەشداریی هەمووان، ئەمڕۆ دامەزراوەکان سەرلەنوێ بنیاد دەنرێنەوە
هاوکات باسی لە ڕۆڵی پێکهاتەکان کرد لە پاراستنی ناوچەکە و وتی: "هەموو پێکهاتەکان پێکەوە پارێزگارییان لە هەرێمەکەمان کرد، هەروەها برایانمان لە پارچەکانی دیکەی کوردستان شانبەشانمان هاوکارمان بوون."
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا، عەبدی ڕۆڵی بەڕێوەبەریی خۆسەری بەرز نرخاند و ڕایگەیاند، سەرەڕای هەموو کەموکوڕییە سیاسییەکان، بەڕێوەبەرییەکە خزمەتێکی زۆری پێشکەش کردووە.
236 جار خوێندراوەتەوە