مەسرور
بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە پەیوەندییەکی
تەلەفۆنیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی
تایبەتیی سەرۆک وەزیران و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی کردووە.
لە
ڕاگەیەندراوێکدا مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە،
ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە
پێگەیشتووە. ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە
ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر عێراق و هەرێمی کوردستان بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراو نین.
لە بەشێکی
دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، مەسرور بارزانی سوپاسی پەیوەندی و بەدواداچوونەکەی سەرۆک
وەزیرانی عێراقی کردووە و ڕایگەیاندووە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی
ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.
165 جار خوێندراوەتەوە