شارەزایەکی
کەشناسی پێشبینی دەکات بارستە هەوایەکی سارد ناوچەکە بگرێتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە
ڕۆژی سێشەممەوە کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە دەگاتە هەرێمی کوردستان و عێراق،
بەهۆیەوە پلەکانی گەرما چەند پلەیەک نزم دەبنەوە.
ئاراس جەبار،
شارەزای کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی دروستبوونی
بارستەهەوایەکی سارد لە چینەکانی سەرەوەی بەرگەهەوای دەریای ناوەڕاست، لە بەشێکی
زۆری ناوچەکانی تورکیا و باکووری ڕۆژئاوای سووریا، بۆ ئەم چەند ڕۆژە ئەگەری
هەورەبرووسکە، بارانی بەخوڕ و تەنانەت دروستبوونی لافاویش دەبێت.
ئەو شارەزایەی
کەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ڕۆژی سێشەممە (18ی ئەم مانگە) ئەو بارستەهەوایە
دەگاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، بە جۆرێک پلەکانی گەرما بەڕێژەی سێ بۆ
پێنج پلە نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن و کاریگەرییەکانیشی تا 20ی مانگ بەردەوام
دەبن.
115 جار خوێندراوەتەوە