وەزیری دەرەوەی
ئێران ڕایدەگەیەنێت، هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی لە جەنگی ئەم دواییەدا گەورەترین
سوپای جیهانیان لە ڕووی ڕواڵەتەوە تێکشکاندووە و ئاماژە بەوەش دەکات، سەرۆکی
ئەمریکا دوای ئەوەی داوای خۆبەدەستەوەدانی بێمەرجی لێکردوون، دواتر بۆ دانوستان
دەپاڕایەوە.
عەباس عێراقچی،
وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: لە جەنگی ئەم دواییەدا هێزە
چەکدارەکانمان قوربانییان دا و گەورەترین سوپای ڕواڵەتیی جیهانیان بێتوانا کرد و
تێکیان شکاند. جەختیشیکردەوە کە ئەوە تەنها دروشم نییە، بەڵکو ڕاستییەکە کە هەموو
جیهان دانی پێدا دەنێت.
سەبارەت بە
هەڵوێستەکانی ئەمریکا، عێراقچی ئاشکرایکرد، دۆناڵد ترەمپ کە لە سەرەتای جەنگەکەدا
تویتی "خۆبەدەستەوەدانی بێمەرج"ی بڵاوکردەوە، دوای تێپەڕبوونی ٢٠ ڕۆژ
دەپاڕایەوە بۆ ئەوەی دانوستان بکەن.
وەزیری دەرەوەی
ئێران باسی لەوەشکرد کە نەتەوەی ئێران سەلماندی لە دیپلۆماسیشدا دەزانێت چۆن
بەباشی بەرگری لە مافەکانی خۆی بکات و وتیشی: "بەرپرسانی جیاواز پێیان وتم
ئێوە هەم لە جەنگ و هەم لە دیپلۆماسیدا سەرکەوتنتان بەدەستهێنا".
252 جار خوێندراوەتەوە