دادگای تاوانەکانی دیمەشق بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەی بەرپرسانی ڕژێمی پێشووی سوریا دەرکرد و سزای لەسێدارەدانی بەسەر بەشار ئەسەد، سەرۆکی هەڵاتووی ڕژێمەکەدا سەپاند.
بەپێی زانیارییەکان، سزادانی بەشار ئەسەد دەگەڕێتەوە بۆ تاوانبارکردنی بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و تاوان لە دژی مرۆڤایەتی. هاوکات، لە چوارچێوەی هەمان دۆسیەدا، دادگاکە سزای لەسێدارەدانیشی بەسەر عاتف نەجیب، سەرۆکی پێشووی دەزگای ئاسایشی سیاسی لە دەرعا سەپاندووە، ئەوەش بەهۆی ئەشکەنجەدانی توندی دەستگیرکراوان و تێوەگلانی ڕاستەوخۆی لە کوشتنیان.
سزای هاوشێوەش بە سەر ماهیر ئەسەدی برای بەشار ئەسەد سەپێندراوە.
لە بڕیارەکەیدا، دادگای تاوانەکانی دیمەشق جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەو سزایەی بەسەر سەرۆکی هەڵاتوو و بەرپرسەکەی پێشووی ئاسایشدا سەپێندراوە، توندترین جۆری سزایە کە یاسای سوریا ڕێگەی پێدەدات جێبەجێ بکرێت.
131 جار خوێندراوەتەوە