بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە

KNN : Kurdish News Network
11:00 - 09/11/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، خشتەی بڕی بارانبارینی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕێکەوتی (9ی تشرینی دووەمی 2026) بڵاوکردەوە. بەپێی ئامارەکان، زۆرترین بڕی باران لە ناحیەی هەڵشۆ تۆمارکراوە کە (44.8) ملم بووە.

 

لە سەنتەری پارێزگاکانیشدا جیاوازیی گەورە لە بڕی داباریندا هەیە؛ لە پارێزگای هەڵەبجە (20) ملم و لە سلێمانیش (18.4) ملم باران باریوە. لە بەرامبەردا، لە سەنتەری پارێزگای هەولێر تەنها بەشێوەی (دڵۆپ دڵۆپ) باریوە و لە سەنتەری پارێزگای دهۆکیش هیچ بڕە بارانێک تۆمار نەکراوە.

 

هەر بەپێی ئامارەکان، دوای هەڵشۆ، هەریەک لە تەوێڵە بە (41.4) ملم و چوارتا بە (35) ملم لە ڕیزبەندیی ئەو ناوچانەدان کە زۆرترین بڕی بارانیان تێدا باریوە. لە کاتێکدا لە چەندین ناوچەی وەک خەبات و شوان بڕی دابارین (سفر) بووە.

 

 

122 جار خوێندراوەتەوە