مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی پەیامێکی
بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات لەگەڵ پارتی
دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە، بۆ ئەوەی پێکەوە کۆتایی بە قەیرانی سیاسیی هەرێمی
کوردستان بهێنن.
لە پەیامەکەیدا کە ئەمڕۆ (9ی تشرینی دووەمی 2026)
بڵاویکردووەتەوە، بارزانی جەخت دەکاتەوە؛ بەرژەوەندیی گەلی کوردستان لە سەرووی
هەموو ئامانج و بەرژەوەندییەکی دیکەوەیە، بۆیە پێویستە کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر
بکرێن.
هاوکات خواستی خۆی نیشانداوە کە لایەنە
سیاسییەکانی دیکەش بەشداری لە پڕۆسەی سیاسیدا بکەن، تاوەکو پێکەوە حکومەتێکی
بنکەفراوان و نیشتمانی پێکبهێنن کە وەڵامدەرەوەی داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان
بێت.
136 جار خوێندراوەتەوە