دوای لێکەوتەکانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی
کۆرمۆر و کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی، ئیدارەی هەولێر خشتەیەکی نوێی بۆ کارکردنی
مۆلیدە ئەهلییەکانی ناوشار دیاریکرد.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ لایەنە
پەیوەندیدارەکان و ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا
بڕیاردرا بە پابەندکردنی سەرجەم مۆلیدەکانی ناوشار بە خشتەیەکی نوێی کارکردنەوە،
تا ئەو کاتەی دۆخی کارەبای نیشتمانی ئاسایی دەبێتەوە.
بەپێی خشتە نوێیەکە، مۆلیدەکان لە کاتژمێر (7:00)
بۆ (9:00)ی بەیانی، هەروەها لە کاتژمێر (1:00)ی پاشنیوەڕۆ تا (1:00)ی شەو لە کاتی
بڕانی کارەبای نیشتمانیدا ڕاستەوخۆ کار دەکەن. بڕیاریشدراوە هەر کارپێکردنێکی
مۆلیدەکان لە دەرەوەی ئەم کاتانە، بۆ خاوەن مۆلیدەکان هەژمار نەکرێت.
72 جار خوێندراوەتەوە