بە توندی
سەرکۆنەی ئەو هێرشە مووشەکی و درۆنییانە دەکات کە شەوی ڕابردوو کرانە سەر ژێرخانی
مەدەنی ئیمارات، هاوکات جەخت لە پێویستیی ڕێزگرتن لە ئاگربەست دەکاتەوە بۆ
هێنانەکایەی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
شەهباز شەریف،
سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "پاکستان بە توندی
سەرکۆنەی هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ژێرخانی مەدەنیی ئیمارات لە
شەوی ڕابردوودا دەکات." هەروەها هاوپشتیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ شێخ محەممەد بن
زاید، سەرۆکی ئیمارات دەربڕی.
سەرۆک وەزیرانی
پاکستان ئاماژەی بەوەشکرد، لەم کاتە سەختەدا پاکستان بە توندی لە پاڵ خوشک و برا
ئیماراتییەکان و حکومەتی ئەو وڵاتەدا دەوەستێت.
ڕوونیشیکردەوە:
"زۆر گرنگە پابەندبوون بە ئاگربەستەوە هەبێت و ڕێزی لێ بگیرێت، ئەمەش بۆ
ئەوەی دەرفەتی دیپلۆماسیی پێویست بۆ گفتوگۆ بڕەخسێت کە ببێتە هۆی ئاشتی و
سەقامگیریی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا."
176 جار خوێندراوەتەوە