مارکۆ ڕوبیۆ: یان دەگەینە ڕێککەوتنێکی باش یان بە شێوازێکی دیکە مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەین

KNN : Kurdish News Network
08:44 - 25/05/2026
جیهان
+
-

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران هێشتا لە ئارادایە و پێش ئەوەی پەنا بۆ جێگرەوەکانی دیکە ببەن، هەموو دەرفەتێک بە دیپلۆماسییەت دەدەن بۆ سەرکەوتن، هۆشداریش دەدات کە ئەگەر نەگەنە ڕێککەوتنێکی باش، ئەوا بە شێوازێکی دیکە مامەڵە لەگەڵ تاران دەکەن.

 

لە لێدوانێکدا سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، هەر ڕێککەوتنێک کە لەگەڵ ئێران بکرێت، مافی بەرگریکردن لە خۆی بۆ ئیسرائیل مسۆگەر دەکات. هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە واشنتۆن کارتی بەهێزی بەدەستەوەیە بۆ چوونە ناو دانوستانەکانەوە لەسەر ئەو پرسە.

 

سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و ئاستەنگەکانی بەردەم کەشتیوانی، مارکۆ ڕوبیۆ ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی کارتی گوشاری بەهێزی هەیە بۆ سەر ئێران، بەمەبەستی ناچارکردنی بە دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز.

89 جار خوێندراوەتەوە