تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە پاکستان دەیان قوربانی لێکەوتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:45 - 24/05/2026
جیهان
+
-

لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە نزیک دەروازەی چەمەن لە شاری کوێتەی هەرێمی بەلۆچستانی پاکستان، شەمەندەفەرێکی سەرنشینان کرایە ئامانج و بەهۆیەوە لانیکەم 8 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 30 کەسی دیکەش برینداربوون.

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، تەقینەوەکە بووەتە هۆی ئەوەی دوو فارگۆنی شەمەندەفەرەکە لە هێڵەکەیان دەربچن و زیانێکی زۆریش بە فارگۆنێکی دیکە گەیشتووە.

 

 لەم بارەیەوە، بەرپرسێکی پۆلیس لە لێدوانێکیدا ، ئاماری قوربانییەکانی پشتڕاستکردووەتەوە، بەڵام ئاماژەی بەوە کردووە کە تا ئێستا ئاماری دروست و فەرمی قوربانییەکانی ئەو ڕووداوە بڵاونەکراوەتەوە.

 

هاوکات، بەپێی ئەو وێنانەی دوای ڕووداوەکە بڵاوکراونەتەوە، قەبارەی زیانەکان گەورەن و دەریدەخەن کە بەشێک لە فارگۆنەکانی شەمەندەفەرەکە لەسەر هێڵەکە وەرگەڕاون و چەندین ئۆتۆمبێلیش لە نزیک هێڵی شەمەندەفەرەکە گڕیانگرتووە و سووتاون.

 

باس لەوەدەکرێت تەقینەوەکە بنکەیەکی هێزە ئەمنییەکانی لە نزیک وێستگەی شەمەندەفەر کردووەتە ئامانج.

76 جار خوێندراوەتەوە