بەر لە جەژن مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەش دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
08:42 - 21/05/2026
عێراق
+
-

بەغداش ئامادەیی نیشان دەدات بەر لە جەژن شایستە داراییەکانی هەرێم ڕەوانە بکات، بەو مەرجەی دوای جەژن داهاتی ناوخۆیی و نانەوتی ڕادەستی حکومەتی فیدراڵ بکرێت

 

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی عێراق بۆ میدیا عێراقیەکان ڕایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق، دڵنیایی داوە کە بەر لە هاتنی جەژن مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش دابەش دەکرێت

 

 

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەگەر تاوەکو ڕۆژی دووشەممە کێشەی نەختینە (کاش) دروست نەبێت، پارەی مووچەی هەرێم خەرج دەکرێت و پرسی داهاتی نانەوتی نابێتە ڕێگر، بەڵکو دوای جەژن کۆی ئەو داهاتە ناوخۆییەی لە هەرێم کۆکراوەتەوە، وەردەگیرێت

 

644 جار خوێندراوەتەوە