سەرۆکی
پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، هاوکێشەیەکی نوێ لە گەرووی هورمز لە قۆناغی
چەسپاندندایە و ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی ئاسایشی دەریاوانییان خستووەتە
مەترسییەوە، جەختیش دەکاتەوە کە هێشتا تاران دەستی پێنەکردووە و بەردەوامیی دۆخەکە
بۆ واشنتۆن جێگەی بەرگەگرتن نابێت.
محەمەد باقر قاڵیباف،
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "هاوکێشەی نوێی گەرووی هورمز لە
قۆناغی جێگیربووندایە. ئاسایشی کەشتیوانی و گواستنەوەی وزە لەلایەن
ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانییەوە، بەهۆی پێشێلکردنی ئاگربەست و سەپاندنی گەمارۆوە
خراوەتە مەترسییەوە، بەڵام بێگومان شەڕانگێزییەکەیان کۆتایی پێدێت."
لە بەشێکی
دیکەی وتەکانیدا، قالیباف ئاماژەی بەوە کردووە: "زۆر باش دەزانین کە
بەردەوامیی دۆخی ئێستا بۆ ئەمەریکا جێگەی بەرگەگرتن نییە، لە کاتێکدا ئێمە هێشتا
تەنانەت دەستیشمان پێنەکردووە."
127 جار خوێندراوەتەوە