هێزە چەکدارەکانی ئێران: وەڵامەکەمان بەهێزتر دەبێت بەراورد بە دوو جەنگەکەی پێشووتر

KNN : Kurdish News Network
10:11 - 26/05/2026
جیهان
+
-

هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداری دەدەنە ئەمریکا، کە وەڵامیان بۆ هەر هێرش و دەستدرێژییەک توندتر دەبێت، بەراورد بە دوو جەنگی پێشوو.

 

ئەبولفەزل شکارچی، وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران، هۆشدارییەکی توند دەدات سەبارەت بە هەڵگیرسانی جەنگێکی نوێ و ڕایدەگەیەنێت، لە ئەگەری هەر دەستدرێژییەکدا، وەڵامی وڵاتەکەیان تەنها لە چوارچێوەی ناوچەکەدا قەتیس نابێت.

 

شکارچی لە لێدوانێکیدا ڕوونیکردەوە، ئەگەر ناوچەکە پێ بنێتە قۆناغێکی نوێی جەنگەوە، هێرشەکانی ئێران سنوورەکانی ناوچەکە تێدەپەڕێنن و کاردانەوەکانیان زۆر توندتر، قورستر و بەهێزتر دەبن بەراورد بە دوو جەنگەکەی پێشووتر.

 

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە شەوی رابردوو سوپای ئەمریکا چەند پێگەیەکی سەربازی ئێرانی لە باشووری ئەو وڵاتە کردە ئامانج و وەک فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاندووە، هێرشەکە بەرنامەبۆداڕێژراو نەبووە و تەنیا کاردانەوە بووە بەرامبەر بە هەوڵی ئێران بۆ ئەنجامدانی هێرش.

44 جار خوێندراوەتەوە