لەمەودوا کامێراکانی تیژڕۆیی لە هەولێر بۆ سزادانی ئەو کەسانەش بەکاردەهێنرێن کە خاشاک فڕێدەدەن

KNN : Kurdish News Network
09:02 - 25/05/2026
کوردستان
+
-

هاتووچۆی هەولێر: هەر شۆفێرێک خاشاک فڕێبداتە سەر شەقام بە کامێراکانی تیژڕۆیی سزادەدرێت

 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لەپێناو پاراستنی ژینگە و پاکڕاگرتنی، هەر شۆفێرێک زبڵ و خاشاک لە ئۆتۆمبێلەکەیەوە فڕێبداتە سەر شەقامەکان، لە ڕێگەی کامێراکانی چاودێریی تیژڕۆییەوە سزای بۆ تۆماردەکرێت

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاراستەی شۆفێران کراوە، هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، لە کاتژمێر 6ی ئێوارەی سبەینێ سێشەممە (26ی 5ی 2026)ەوە، ئەم بڕیارە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشداریش دەداتە شۆفێران کە فڕێدانی هەر جۆرە پاشماوەیەک، لەوانەش دەبە، قوتوو و شووشەی خواردنەوەکان بۆ سەر شەقامەکان، دەبێتە هۆی تۆمارکردنی سەرپێچیی ڕاستەوخۆ لەسەریان، ئەوەش وەک ڕێکارێکی توند بۆ ڕێگریکردن لە پیسبوونی شەقامەکان

 

39 جار خوێندراوەتەوە