وتەبێژی
حکومەتی ئێران ڕایگەیاند، قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی جەنگ یەکێکە لەو بابەتە
سەرەکییانەی کە تیمی وڵاتەکەیان لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بەدواداچوونی
وردی بۆ دەکات. ئاماژەی بەوەش کرد کە تاران کار بۆ چەسپاندنی مافە داراییەکانی
دەکات لەو زیانانەی بەر وڵاتەکە کەوتوون
فاتمە موهاجرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، بەپێی
هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان، قەبارەی زیانەکانی جەنگ بە 270 ملیار دۆلار
دەخەمڵێندرێت
جەختیشی کردەوە کە ئەم ژمارەیە کۆتایی نییە و ئەگەری گۆڕانکاری و
زیادبوونی هەیە لەگەڵ بەردەوامی پڕۆسەی وردبینی و هەڵسەنگاندنەکان.
47 جار خوێندراوەتەوە