وەفدێکی
بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی زمناکۆ جەلال ئەندامی جڤاتی نیشتمانی لە بەغدا
سەردانی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقیان کرد.
وەفدەکەی گۆڕان
کە پێکهاتبوو لە هەریەک لە رۆڤان سەروەت ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و چۆمان محەمەد
ئەندامی جڤاتی نیشتمانی لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای پیرۆزبایی لە فوئاد حسێن بۆ
دەستبەکاربوونەوەی وەک وەزیری دەرەوە، پشتیوانی و پاڵپشتی تەواوی خۆیان بۆ ئەو و
سەرجەم نوێنەر و بەرپرسانی کورد لە بەغدا دووپاتکردەوە.
وەفدەکەی
بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەیان بەوەکرد، کە پێویستە نوێنەران و کاربەدەستانی کورد لە
بەغدا لە پێناو چەسپاندنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و داکۆکیکردن لەو
پرسانەی پەیوەندییان بە مافەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، تەواوی هەوڵەکانیان
بخەنە گەڕ.
هەر لەو
سۆنگەیەوە، جەختیان لەوەکردەوە، کە پەیامی گۆڕان بۆ نوێنەران و کاربەدەستانی کورد
لە بەغدا ئەوەیە کە بەهێزی کورد لە بەغدا و کاری پێکەوەیی سەرجەم لایەنە
کوردییەکان دەبێتە مایەی مسۆگەرکردن و گەرەنتیکردنی سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی لە
عێراق و هەرێمی کوردستانیش.
لای خۆیەوە
وەزیری دەرەوەی عێراق وێڕای بەخێرهاتنی وەفدەکەی گۆڕان، سوپاسی پشتیوانییەکەی کردن
و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستوون.
81 جار خوێندراوەتەوە