دۆناڵد ترەمپ: جارێکیتر ناچمەوە شەڕ دژی ئێران

KNN : Kurdish News Network
10:08 - 04/06/2026
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە یاریدەدەرەکانی ڕاگەیاندوە جارێکیتر ناچمەوە شەڕی بەرفراوانی بەرەیی دژی ئێران و مەگەر لە کاتێکدا ئەوان سەربازی ئەمریکی بکوژن.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەمریکا، یاریدەدەرە سەرەکییەکانی لە ستراتیژی نوێی واشنتن بەرامبەر تاران ئاگادار کردووەتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەکە، ترەمپ بە یاریدەدەرەکانی گوتووە بە هیچ شێوەیەک دەست بە شەڕێکی هەمەلایەنە و گشتگیر دژی ئێران ناکاتەوە، مەگەر لە یەک حاڵەتدا، ئەویش کاتێکە کە هێرشەکان ببنە هۆی کوژرانی سەربازانی ئەمریکی لە ناوچەکەدا.

116 جار خوێندراوەتەوە