کۆریای باکوور وێستگەی چەکە ئەتۆمییەکانی نمایش دەکات

KNN : Kurdish News Network
09:01 - 04/06/2026
جیهان
+
-

سەرۆکی کۆریای باکوور سەردانی بنکەیەکی چەکی ئەتۆمی دەکات و کۆریای باشووریش زانیاری لەبارەی ئەو بنکەیەوە ئاشکرا دەکات.

 

میدیای فەرمیی کۆریای باکوور، وێنەیەکی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی ئەو وڵاتەی بڵاوکردەوە لە کاتی سەردانیکردنی بۆ ناوەندێکی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی.

 

لەم بارەیەوە شارەزایانی بواری سەربازی بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە؛ پێدەچێت ئەو شوێنە وێستگەی سەرەکیی "یۆنگبیۆن" بێت لە کۆریای باکوور.

 

 هاوکات سوپای کۆریای باشووریش ڕوونیکردووەتەوە کە ئەو وێستگەیە تایبەتە بە پیتاندنی یۆرانیۆم و لە ڕێگەی ئامێرەکانی سەنتەرفیوجەوە کاردەکات.

308 جار خوێندراوەتەوە