وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری کۆتایی هەناردە و داهاتی مانگی سێی بڵاودەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:47 - 13/04/2026
عێراق
+
-

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری کۆتایی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی سێی ڕابردوو بڵاوکردەوە و بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە کە پشت بە ئامارەکانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) دەبەستێت، کۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاو لەو مانگەدا گەیشتووەتە 18 ملیۆن و 604 هەزار و 951 بەرمیل

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوتدا ئاماژە بەوە دراوە، کۆی داهاتی بەدەستهاتوو لە فرۆشی نەوت لەو ماوەیەدا زیاتر لە یەک ملیار و 957 ملیۆن و 121 هەزار دۆلار بووە

 

سەبارەت بە دابەشکاریی هەناردەکەش، بڕی 14 ملیۆن و 561 هەزار و 534 بەرمیل لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هەناردە کراوە

 

هەر بەپێی ئامارەکان، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە یەک ملیار و 271 هەزار و 200 بەرمیل بووە، هاوکات بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک لە هەمان بەندەرەوە گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 772 هەزار و 217 بەرمیل.

28 جار خوێندراوەتەوە