کۆمپانیای
دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاری دا بە
شێوەیەکی کاتی دابینکردنی سەرجەم ئەو بەشە بەرهەمە نەوتییانە ڕابگرێت کە بۆ کارگە
و کۆمپانیاکانی ناو هەرێمی کوردستان تەرخان کراون.
لە نوسراوێکی فەرمیدا کە بە ژمارە (1034 / 22474) و لە ڕۆژی 23ی تشرینی دووەمی 2026 لەلایەن
دەستەی دابینکردن و بەشی سووتەمەنیی کۆمپانیاکەوە دەرچووە، ئاراستەی سەرجەم
دەستەکانی دابەشکردن، لقەکانی کۆمپانیا و دەستەی پشکنین کراوە.
کۆمپانیاکە
ڕوونی کردووەتەوە، بڕیارەکە پشتی بە ڕێنماییەکانی وەزیری نەوت بەستووە کە لە
کۆبوونەوەی ڕۆژی 22ی تشرینی دووەمی 2026 لە نووسینگەی وەزیر پێیان گەیەندراوە، هەر
لەو ڕۆژەشەوە جێبەجێ دەکرێت.
بروسکەکە بە
واژووی حسێن مەجید ساڵح ئەلخەرسان، بریکاری یەکەمی بەڕێوەبەری گشتی و سەرۆکی
ئەنجوومەنی کارگێڕیی کۆمپانیاکە دەرچووە و داوای کردووە ڕێکاری پێویست بگیرێتەبەر
و بابەتەکە بە "زۆر گرنگ" دابنرێت.
هاوکات وێنەیەک
لە بروسکەکە بۆ نووسینگەی وەزیری نەوت، فەرمانگەی هونەری، وەزارەتی پیشەسازی و
کانزاکان (بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی)، دەستەی نیشتمانیی
وەبەرهێنان و بەشە دارایی، هەماهەنگی، کۆگاکان و کەرتی تایبەتی ناو کۆمپانیاکە
نێردراوە.
155 جار خوێندراوەتەوە