دادگای
ناوەندیی تاوانەکان ئەمڕۆ دووشەممە سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر 6 تاوانباردا
سەپاند کە یەکێکیان ژنە، ئەمەش بە تاوانی هەڵگرتن و مامەڵەکردن بە ماددەی
یۆرانیۆمی تیشکدەری زۆر مەترسیدارەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی
دەسەڵاتی دادوەری عێراق، ئەو 6 کەسە ماددە تیشکدەرە مەترسیدارەکەیان بە مەبەستی
فرۆشتن و بازرگانیکردن پێیەوە هەڵگرتووە و مامەڵەیان پێوە کردووە.
ئاشکراشی کرد،
حوکمەکە بەپێی ماددەی 27/ دووەم/ ب لە یاسای دەستەی نیشتمانیی چاودێریی ئەتۆمی،
تیشکدەر، کیمیایی و بایۆلۆجی ژمارە 1ی ساڵی 2024 دەرچووە، هاوکات پشت بە ماددەکانی
هاوبەشیکردن (47، 48 و 49) لە یاسای سزادان بەستراوە.
47 جار خوێندراوەتەوە