وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم ڕۆژی سێشەممە (24ی تشرینی دووەمی 2026) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دەکات، بەڵام بەهۆی دابەزینی داهاتی ناوخۆ و کەمیی پارەی کاش لە بانکەکاندا، پرۆسەکە 5 ڕۆژ دەخایەنێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری، لەم هەنگاوەدا مامۆستایانی گرێبەستی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ماوەی 5 ڕۆژدا مووچەکانیان وەردەگرن.
هاوکات وەزارەتەکە مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەش دابەش دەکات کە لە دوای 1ی تەممووزی 2024 بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری لە تێبینییەکدا هۆکاری درێژبوونەوەی ماوەی دابەشکردنی مووچەی ئەو چین و توێژانەی بۆ دابەزینی داهاتی ناوخۆ و کەمیی پارەی کاش لە بانکەکاندا گەڕاندووەتەوە.
89 جار خوێندراوەتەوە