پەکەکە 14 ئەشکەوت و پەناگەی دیکەی لە خواکورک چۆڵ کرد

KNN : Kurdish News Network
01:56 - 23/11/2026
کوردستان
+
-

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی و چەکداناندا، 14 ئەشکەوت و پەناگەی دیکەی لە ناوچەی خواکورک چۆڵ کرد و بەوەش کۆی پێگە چۆڵکراوەکان گەیشتە 18 پێگە.

 

سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە (23ی تشرینی دووەمی 2026) بڵاویان کردەوە، پرۆسەی چۆڵکردنی ئەو 14 پێگەیە لە ڕۆژی 18ی تشرینی دووەمی 2026 تەواو بووە.

 

پەناگە و ئەشکەوتە چۆڵکراوەکان بریتین لە پێگەکانی: جگەر تەپە، شەریف عەلیشێر، کەندەکۆلا، پاژک، باران، هنێرە (نەخۆشخانە)، خەیاتخانە، مەزڵوم دۆغان، بەڕێوەبەرایەتیی پراکتیک، یوسف-ئاسایش، هێمن و جەسور، لەگەڵ دوو کۆگای جیاوازی تەقەمەنی.

 

پێشتر لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا 4 پێگە لە ناوچەی مەتینا چۆڵ کرابوون، بەم هەنگاوە نوێیەی خواکورکیش کۆی گشتیی ئەو پەناگانەی تا ئێستا چۆڵ کراون گەیشتە 18 پێگە.

 

میدیاکانی تورکیا لەوانە "Haberler" بڵاویان کردەوە، وەزارەتی بەرگری و سوپای تورکیا ئەم ئەشکەوت و پەناگانە دەتەقێننەوە و بە تەواوی لەناویان دەبەن تا چیتر بەکار نەهێنرێنەوە. ئەم کشانەوەیە لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی، پرۆژەی ناسراو بە "تورکیای بێ تیرۆر" و چەکدانانی پەکەکەدا جێبەجێ دەکرێت.

34 جار خوێندراوەتەوە