زەیدی: سوورین لەسەر سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت، جێبەجێکردنی یاسا و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

KNN : Kurdish News Network
01:00 - 22/11/2026
عێراق
+
-

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕۆژی یەکشەممە جەختی کردەوە، حکومەت لە پلانەکانی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت، جێبەجێکردنی یاسا، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژیکردنە سەر سامانی نیشتمانی لە هەموو شوێنێکی عێراق بەردەوامە.

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، عەلی فالح زەیدی پێشوازیی لە فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کردووە و پێکەوە پێشهاتەکانی دۆخی ناوخۆ و دەرەوەیان لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کردووە.

 

هەردوولا لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لە گرنگیی کارکردن بۆ پتەوکردنی سەقامگیریی ناوخۆی وڵات کردەوە، بە ئامانجی پاڵپشتیکردن و سەرخستنی بەرنامە گەشەپێدان، ئابووری و وەبەرهێنانەکانی حکومەت.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بەرنامەکانی پەرەپێدانی هێزە چەکدارەکانیشیان بە سەرجەم بەش و پێکهاتەکانیانەوە، لە نێویشیاندا پێکهاتەکانی حەشدی شەعبی، خستووەتە بەر باس.

123 جار خوێندراوەتەوە