حکومەتی عێراق بۆ بڕینەوەی مووچە بۆ تووشبووانی شەکرە ماڵپەڕێکی کردەوە

KNN : Kurdish News Network
03:09 - 22/11/2026
ئابوری
+
-

محەمەد موسەوی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق سەکۆیەکی ئەلیکترۆنیی تایبەتی بۆ وەرگرتنی داواکاریی تۆمارکردنی منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری یەکەم لە هاوکاریی پاراستنی کۆمەڵایەتی کارا کرد. بڕیارەکە ئەو تووشبووانە دەگرێتەوە کە تەمەنیان 22 ساڵ و کەمترە.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکانی وەزارەتەکە، ئامانجی هەنگاوەکە ئاسانکارییە لە ڕێکارەکانی پێشکەشکردن و کەمکردنەوەی بارگرانییە لەسەر کەسوکاری تووشبووان.

 

موسەوی ڕوونی کردەوە، تۆمارکردن تەنیا لە ڕێگەی سەکۆ ئەلیکترۆنییەکەوە و بە داخلکردنی زانیارییە سەرەکییە داواکراوەکان دەبێت. بەم شێوەیە سوودمەندبووان دەتوانن بە ئاسانی و بەبێ پێویستبوون بە سەردانیکردنی وەزارەت یان فەرمانگە و پێکهاتەکانی، پرۆسەی تۆمارکردنەکە تەواو بکەن.

 

وەزیری کار ئاماژەی بەوەش دا، سەکۆ ئەلیکترۆنییەکە ڕێگە دەدات تەنانەت لە ڕێگەی مۆبایلیشەوە بە ئاسانی داواکاری پێشکەش بکرێت، ئەمەش کات و ماندووبوون بۆ خێزانەکان دەگەڕێنێتەوە و ڕێکوپێکیی ڕێکارەکانی وەرگرتنی داواکارییەکان مسۆگەر دەکات.

 

هاووڵاتییان دەتوانن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری، سوود لەم بەستەرە تایبەتە وەربگرن:https://spa.gov.iq/umbrella/

299 جار خوێندراوەتەوە