کۆمپانیای دانە گاز، ئهمڕۆ دووشەممە، دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی بەرهەمهێنانی لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی بارودۆخەکانەوە کارەکانی بە شێوەیەکی پچڕپچڕ بەڕێوەدەچوون
لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ماوەی ڕابردوودا لە نزیکەوە هاوئاهەنگییان لەگەڵ لایەنە حکومییەکان کردووە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان. هەروەها جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ڕێکاری کارپێکردنی پارێزراویان جێبەجێ کردووە، بە جۆرێک کە پاراستنی سەلامەتی کارمەندان و سامانە سروشتییەکان لە پێشینەی کارەکانیان بووە.
32 جار خوێندراوەتەوە