میدیاکانی
ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ترەمپ رازی نییە راستەوخۆ پارە بە ئێران بدرێت، لە بری
ئەوە بیر لەوەدەکرێتەوە کە لە رێگەی سندووقێکەوە پارە بۆ ئێران دابینبکرێت، ئەمەش
بە مەرجی واژۆکردنی رێککەوتنی کۆتایی.
دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ئەمریکا ڕاوێژکارەکانی خۆی ئاگادار کردووەتەوە کە واژۆ لەسەر هیچ
ڕێککەوتنێک ناکات کە تێیدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ
پارە پێشکەشی ئێران بکات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تۆڕی هەواڵی (سی ئێن
ئێن) لە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستادا گفتوگۆ و بیروڕا
هەیە سەبارەت بە ئەگەری دامەزراندنی سندوقێکی دارایی تایبەت کە ملیارەها دۆلار بۆ
ئێران دابین بکات، بەڵام کاراکردنی ئەو سندوقە و ڕادەستکردنی پارەکان بەستراوەتەوە
بەو کاتەی کە هەردوولا دەگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی.
پرسی
گەڕاندنەوەی پارە بلۆککراوەکانی ئێران کە بە دەیان ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێن، یەکێکە
لە مەرجەکانی ئێران بۆ واژۆکردنی رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا.
157 جار خوێندراوەتەوە