وەفدێکی
بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی رۆڤان سەروەت ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی لە بەغدا
سەردانی خالید شوانی وەزیری دادی عێراقیان کرد.
وەفدەکەی گۆڕان
کە پێکهاتبوو لە هەریەک لە زمناکۆ جەلال و چۆمان محەمەد ئەندامانی ئەندامانی جڤاتی
نیشتمانی لە کۆبوونەوەکەدا پیرۆزباییان لە خالید شوانی کرد بە بۆنەی
دەستبەکاربوونیەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو و سەرجەم نوێنەرانی کورد لە بەغدا
دەربڕی.
وەفدەکەی گۆڕان
جەختیان لەوەکردەوە، کە پێویستە کاربەدەستان و نوێنەرانی کورد لە بەغدا هەموو هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ
چەسپاندنی "مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان" کە لە دەستووردا
جێگیرکراون و سەرسەختانەتر داکۆکی لەو پرسانە بکەن کە پەیوەندی بە مافەکانی هەرێمی
کوردستانەوە هەیە.
راشیانگەیاند: پەیامی
گۆڕان ئەوەیە کە بەهێزی کورد لە بەغدا و کاری پێکەوەیی لە بەغدا گەرنتی سەرکەوتنی
پرۆسەی سیاسییە لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
لای خۆیەوە
وەزیری دادی عێراق بەخێرهاتنی وەفدەکەی گۆڕانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستوون.
85 جار خوێندراوەتەوە