پێشبینی بارانبارین و شەپۆلێکی خۆڵبارین دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
10:15 - 29/05/2026
کوردستان
+
-

 شارەزایەکی کەشناسی ئاشکرای دەکات. زانیاریە پێشبینی کراوەکان دەریدەخەن ئەمرۆ لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری باران بارین هەیەو هۆشداری لە شەپۆلێکی خۆڵ بارینیش  دەدات

 

هەواڵ: KNN


  پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان و سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، هەولێر، کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان، ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و نمەباران دەبارێت، هاوکات لەگەڵ بارانەکەشدا بایەکی بەهێز چالاک دەبێت.

 

دەشڵێت، بەپێێ پێشبینییەکان نمەباران دەبارێت لەگەڵ چالاکبوونی بای بەهێز.


ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، لە شەوی هەینییەوە بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، شەپۆلێکی خۆڵبارینی مامناوەند ڕوو لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و کاریگەرییەکەی تاوەکو بەیانی شەممە بەردەوام دەبێت

2017 جار خوێندراوەتەوە