باران و تەرزە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرنەوە

KNN : Kurdish News Network
10:59 - 11/04/2026
کوردستان
+
-

کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکرێت لە 48 کاتژمێری داهاتوودا تاوەباران، هەورەبروسکە و تەرزە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرنەوە.

 

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت . لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری باران بارین لە ناوچەی جیا جیا دەبێت, پێشبینی بارینی تاوە بارانی کورت خایەن دەکرێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە لە زۆربەی ناوچەکاندا.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، خێرایی با مامناوەند دەبێت و لە هەندێک کات و شوێندا چالاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ نزم دەبنەوە.

 

سەبارەت بە رۆژی یەکشەممەش رایگەیاندووە: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکاندا، پێشبینی تاوە بارانی بەخۆر دەکرێت لە هەندێ کاتدا کە هەورە تریشقەو تەزرەی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری ئیدارەی ڕاپەرین و ناوچەی گەرمیان و هەندێ ناوچە لە سنووری پارێزگای کەرکوک.

 

خێرایی باش هاوشێوەی رۆژی شەممە دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمرۆ 2-3 پلە دادەبەزن.

421 جار خوێندراوەتەوە