تیمی تەکنیکیی
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەم و
ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی تشرینی یەکەمی گەیاندە بەغدا و ڕادەستی
فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرد.
ڕاگەیاندنی
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە، تیمی
تەکنیکیی وەزارەتەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە (22ی تشرینی دووەمی 2026) لیستی
مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بەرەو
بەغدا بردووە.
بەپێی
بەیاننامەکە، هاوکات لەگەڵ لیستی مووچەدا، تیمەکە ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی
خەرجی و داهاتەکانی مانگی تشرینی یەکەمیشی لەگەڵ خۆیدا بردووە و هەردوو
بەڵگەنامەکەی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردووە.
153 جار خوێندراوەتەوە