ڕۆژی سێشەممە،
24ی تشرینی دووەمی 2026، وەک دوایین وادە بۆ تۆمارکردنی ناوی زیانلێکەوتووانی
لافاوەکەی شەوی 7ی تشرینی دووەمی 2026 دیاری کرا؛ لە دوای ئەو ڕێکەوتەوە لیژنە
تایبەتمەندەکان کارەکانیان کۆتایی پێ دەهێنن و هیچ داواکارییەکی نوێ وەرناگرن.
بەپێی
ئاگادارییەک کە ئاراستەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە کراوە، ئەم دەرفەتە هەموو ئەو
هاووڵاتییانە دەگرێتەوە کە زیانی ماڵ یان ئۆتۆمبێلیان پێ گەیشتووە و تا ئێستا بە
هەر هۆکارێک ناویان تۆمار نەکراوە؛ لەوانە ئەوانەی سەردانیان نەکردووە، ئەو
کەسانەی لە کاتی سەردانی لیژنەکاندا لە ماڵ نەبوون، هەروەها ئەوانەی تا ئێستا
پەیوەندییان بە هێڵە گەرمەکانەوە نەکردووە.
لە
ئاگادارییەکەدا داوا لە هەموو لایەک کراوە پابەندی وادە دیاریکراوەکە بن بۆ ئەوەی
مافەکانیان پارێزراو بێت.
بۆ تۆمارکردنی
ناو و زیانەکان لە ڕێگەی بەرنامەی واتسئاپەوە، دوو هێڵی گەرم دیاری کراون؛
هاووڵاتییان دەتوانن بۆ زیانی ماڵان پەیوەندی بە ژمارە (07516407861) و بۆ زیانی
ئۆتۆمبێل پەیوەندی بە ژمارە (07512146500) بکەن.
111 جار خوێندراوەتەوە