خواست لەسەر
دانانی سیستەمی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە
هەڵکشاندایە و تا 16ـی تشرینی دووەمی 2026 ژمارەی هاوبەشە تۆمارکراوەکان
گەیشتووەتە پێنج هەزار و 197 هاوبەش، کە بڕی 115.059 مێگاوات کارەبا بەرهەم
دەهێنن.
ڕاگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بە پشتبەستن بە ئامارەکانی بەشی وزە
نوێبووەکان بڵاویکردەوە، لە سنووری پارێزگاکەدا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ هاووڵاتییان زیاتر
ڕوو لە دانانی سیستەمی کارەبای وزەی خۆر دەکەن.
بەپێی داتاکان،
دوو مانگ لەمەوبەر کۆی ئەو هاوبەشانەی سیستەمی سۆلاریان دانابوو چوار هەزار و 840
هاوبەش بوو و کۆی بەرهەمهێنانی کارەباشیان 106.162 مێگاوات بوو، ئەمەش هەڵکشانی
بەردەوامی بەکارهێنانی وزەی خۆر لە ماوەی دوو مانگدا نیشان دەدات.
هەر بەپێی
دوایین ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، دابەشبوونی هاوبەشانی سیستەمی وزەی خۆر لە
سنوورەکەدا چوار هەزار و 154 هاوبەشی ماڵان، 852 هاوبەشی بازرگانی، 30 هاوبەشی
پیشەسازی و 10 هاوبەشی حکوومی لەخۆ دەگرێت.
95 جار خوێندراوەتەوە