نوری مالیکی هێرشکردنە سەر سەرکردەکانی هەرێم هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاسایشی عێراق

KNN : Kurdish News Network
11:57 - 29/03/2026
عێراق
+
-

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی 3ی 2026 ، هۆشداریی توند لە مەترسییەکانی "نانەوەی فیتنە" دەدات و سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات کە کرانە سەر ماڵی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان

 

 

مالیکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" ڕایگەیاند: "کردنە ئامانجی ماڵەکانی هەریەک لە مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، کارێکی ڕەتکراوە و سەرکۆنەکراوە

 

جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە کارانە تەنها کەسەکان ناکەنە ئامانج، بەڵکو دەستدرێژین بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بەشێوەیەکی گشتی

 

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هێرشانە دەبنە هۆی لاوازکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی، داواشی کرد پێویستە تەبایی و توندوتۆڵیی نێوان پێکهاتەکانی گەلی عێراق بەهێزتر بکرێت و هەموو جۆرە توندوتیژییەک ڕەتبکرێتەوە

 

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، مالیکی داوای کردووە هەمووان وەک یەک سەنگەر بوەستن بۆ پەکخستنی ئەو هەوڵانەی مەبەستیان تێکدانی سەقامگیری و دروستکردنی دووبەرەکییە لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا.

30 جار خوێندراوەتەوە