وتەبێژی
حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند مانگی ئەیلولی ساڵی 2026 دەبێتە وادەی کۆتایهێنان بە
بوونی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە
عێراق وڵاتێکی خاوەن سەروەریی تەواوە و دەسەڵاتە باڵاکەی ملکەچی هیچ ئیرادەیەکی
ناوخۆیی و ئیملا و فشارێکی دەرەکی نابێتلە بارەی موچەشەوە دڵنیایی دەدات موچەی
فەرمانبەران پارێزراوە و هیچ مەترسیەکی لەسەر نییە.
حەیدەر عەبودی،
وتەبێژی حکومەتی عێراق لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: "کابینەکەی عەلی
فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کارنامەیەکی ڕوونی وەزاریی پێشکەش کردووە کە
بەهێزکردنی سەروەریی نیشتمانی لە پێشینەی کارەکانێتی، هەروەها هێشتنەوەی چەک تەنها
بەدەست دەوڵەتەوە و سەروەرکردنی یاسا خاڵی دەستپێکی کارەکانی حکومەتن."
ئاماژەی بەوەشکرد، مەبەست لە کۆنترۆڵکردنی چەک ئەوەیە کە چیتر مامەڵەکردن بە
چەکەوە بە فەرمان و ئاراستەی سیاسی نەبێت و هێزە نیشتمانییەکانیش بەدەم ئەم
هەنگاوەوە هاتوون.
لە بەشێکی
دیکەی قسەکانیدا، عەبودی دڵنیایی دا لەبارەی مووچە و ڕوونیکردەوە: "مووچەی
فەرمانبەران پارێزراوە، سەرۆک وەزیرانیش بەهۆی پاشخانە ئابوورییەکەیەوە بەراورد بە
سەرۆک وەزیرانەکانی پێشوو، زۆر باشتر شارەزای وردەکارییە داراییەکانە."
سەبارەت بە پرسی بەنزینخانەکانیش، ئاشکرایکرد کە سەرۆک وەزیران خۆی ڕاستەوخۆ
سەرپەرشتی ئەو دۆسیەیە دەکات و بەنزین بۆ سەرجەم وێستگەکان دابین کراوە.
لە کۆتاییشدا
وتەبێژی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی بەڕێوەبەرە
گشتییەکان بە شێوازێکی زانستی و زۆر ورد دەکرێت، چونکە بنەمایەکی گرنگی
بەرەوپێشبردنی ئاستی دامەزراوەکانە لە وڵاتدا.
38 جار خوێندراوەتەوە