وەزارەتی نەوتی عێراق پێدانی پارە بە ئێران و دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی رەتدەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
02:59 - 06/06/2026
عێراق
+
-

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی هەڵگری نەوتی خاوی عێراق لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە نزیک گەرووی هورمز دەکەن، کە گوایە بەهۆی پێدانی پارە بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرامبەر تێپەڕبوونیدا ڕاگیراوە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ شەممە (6ی حوزەیرانی 2026) بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوە کردووە، وەزارەتەکە و کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی نیشتمانی (سۆمۆ) کە باڵی هەناردەکردنیەتی، سوورن لەسەر پابەندبوون بە سەرجەم یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی نەوتی عێراق داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و میدیاکان دەکات، لە کاتی گواستنەوە و بڵاوکردنەوەی زانیارییەکاندا وردبین بن و خۆیان لە هەواڵی ناڕاست بەدوور بگرن.

77 جار خوێندراوەتەوە