بەوتەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای شێڵ لە
مانگی داهاتووەوە لێکەوتەکانی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و قەیرانی سووتەمەنی
ئەوروپا دەگرێتەوە.
وایل سەوان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری شێڵ رایگەیاند،
دوای ئەوەی کاریگەرییەکانی شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە باشووری ئاسیا و باشووری رۆژهەڵات
و باکووری رۆژهەڵاتی ئاسیا دەرکەوتن و قەیرانی سووتەمەنی ئەو ناوچانەی گرتەوە، لە مانگی
نیسانەوە، هەمان قەیران بەرۆکی ئەوروپاش دەگرێتەوە.
روونیشیکردەوە، لەئێستادا تەنیا لە رووی بەنزینی
فڕۆکە ئەوروپا کەوتووەتە ژێر کاریگەری شەڕەکە، بەڵا دواتر لە رووی گاز و
بەنزینیشەوە، تووشی قەیران دەبێت.
لە 28ی شوباتەوە ئەمریکا و ئیسرائیل
هێرشەکانیان بۆ سەر تاران دەستپێکردووە و ئێرانیش لە رێگەی توندترکردنی کۆت و
بەندەکانی هاتووچۆ بە گەرووی هورمز و هەڕەشەی داخستنی تەواوەتی ئەو ناوچە
ستراتیژیە، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهان.
34 جار خوێندراوەتەوە