وەزارەتی دارایی: داهاتی ناوخۆ رەوانەی بەغدا کرا

KNN : Kurdish News Network
09:45 - 25/05/2026
ئابوری
+
-

داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە بڕی 50 ملیار دینار بۆ مانگی ئایار رەوانەی بەغدا کرا.

 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕی 50 ملیار دیناریان وەک داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی ئایار، خستووەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە (25ی ئایاری 2026) بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، لەسەر بڕیاری وەزارەتەکەیان، ئەو بڕە پارەیە بەشێوەی کاش خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

 

ئەمەش دوای ئەوەدێت کە دوێنێ بڵاوکرایەوە، وەزارەتی دارایی عێراق لە سەر راسپاردەی سەرۆکوەزیران دەستی بە رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم کردووە، بۆ ئەوەی پێش جەژن مووچەکە رەوانە بکرێت.

52 جار خوێندراوەتەوە