وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند دەست بە هەناردەكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمی كوردستانەوە كرا
وەک لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتدا هاتووە دەڵێت لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی
هەرێمی كوردستان و لەبەرچاوگرتنی ئەم بارودۆخە نائاساییەی كە ڕووبەرووی وڵات
بووەتەوە
بەیانی ئەمڕۆ ڕێكەوتی 18ی ئادار، كاتژمێر 6:30، وەزارەتی سامانە
سروشتییەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵی دەستی بە کارپێکردنی
وێستگەی نەوتی سارالو بۆ گواستنەوەی 250 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە بۆ وێستگەی
فیشخابوور کرد تا لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان ڕەوانەی بەندەری جیهانی
توركی لەسەر كەنارەكانی دەریای ناوەڕاست بكرێت.
شەوی ڕابردوو لە پاش کۆبونەوەی هەردوو شاندی حکومەتی عێراق و هەرێم ڕێکەوتن لەسەر هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جیهانی توركی
لە قۆناخی یەکەمیشدا رۆژانە 250 هەزار بەرمیل هەناردە دەکرێت.
28 جار خوێندراوەتەوە