بەڕێوەبەرایەتیی
پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕوونکردنەوەیەک لەسەر گیانلەدەستدانی تۆمەتبارێک لەناو
گرتووخانەدا بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارەکە کە پێشمەرگەیە کۆتایی بە
ژیانی خۆی هێناوە و پزیشکی دادوەریش ڕووداوەکە پشتڕاست دەکاتەوە.
بەپێی
ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، تۆمەتبار (ئاسۆ مەجید قادر)، لەدایکبووی ساڵی 1977
و پێشمەرگە لە یەکەی پاسەوانیی سەر بە هێزەکانی زێرەڤانی، پێشتر بەپێی ماددەی یەک
لە یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە و لە ڕێکەوتی 2ی
نیسانی 2026 لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
پۆلیسی هەولێر
ئاماژە بەوە دەکات کە تۆمەتبارەکە لە ڕێکەوتی 5ی حوزەیرانی 2026، کاتژمێر 12:20ی
نیوەڕۆ، لەناو گرتووخانەدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لە بەشێکی
دیکەی ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، تیمی نەهێشتنی بەڵگە و تاوان و بەشی پۆلیسی
نەهێشتنی تاوان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، هاوکات لەگەڵ ڕاپۆرتی پزیشکی
دادوەری، بە پشتبەستن بە بەڵگەی سەلمێنراو پشتڕاستی دەکەنەوە کە ناوبراو بە دەستی
خۆی کۆتایی بە ژیانی هێناوە.
185 جار خوێندراوەتەوە