یەکێتیی ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە، گەمارۆی نوێی
بەسەر 16 کەسایەتی و 3 قەوارەی کۆماری ئیسلامی
ئێراندا سەپاند
هەواڵ: KNN
یهكێتیی ئهوروپا ئهمڕۆ دوشهممه گهمارۆ نوێیهكانی دژی 16 كهسایهتی و سێ قهوارهی ئێرانی ڕاگهیاند و هۆكارهكهشی بۆ پێشێلكاریی گهورهی مافی مرۆڤ گهڕاندهوه.
ئەمەش بەهۆی "پێشێلکاریی گەورەی مافی مرۆڤ"
لە کاتی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی ئەمساڵدا کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران
هاووڵاتی.
سزاکان جێگری وەزیری ناوخۆ، فەرماندەکانی سوپای
پاسداران لە تاران و خوراسان، و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوە.
ئەم لایەنانە تۆمەتبارن بە بەکارهێنانی توندوتیژیی لەڕادەبەدەر، دەرهێنانی دانپێدانانی
زۆرەملێ و دەرکردنی سزای توند بۆ چالاکوانانی مافی ژنان و ڕۆژنامەنووسان.
بەپێی بڕیارەکە، سزاکان بریتین لە بلۆککردنی سەروەت
و سامان، قەدەغەکردنی گەشت بۆ ئەوروپا، و ڕێگریکردن لە هەناردەکردنی ئەو ئامێرانەی
بۆ سەرکوت و چاودێریی پەیوەندییەکان بەکاردێن.
بەم هەنگاوە نوێیە، ژمارەی سزادراوانی ئێران لەلایەن
یەکێتیی ئەوروپاوە گەیشتە 263 کەس و 53 لایەن
213 جار خوێندراوەتەوە