لە ساڵیادی کیمیابارانی پارێزگای هەڵەبجەیە هیچ چالاکییەکی جەماوەری بەڕێوەناچێت

KNN : Kurdish News Network
12:59 - 15/03/2026
کوردستان
+
-

سبەی 16ـی 3 ، ساڵیادی کیمیابارانی پارێزگای هەڵەبجەیە و 38 ساڵ بەسەر ئەو کارەساتەدا تێدەپەڕێت

سەبارەت بە یادکردنەوەی ئەم ساڵیادییە، ئەمساڵ هیچ چالاکییەکی جەماوەری بەڕێوەناچێت

پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاندووە کە بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیان، سەرجەم چالاکییە جەماوەری و مەراسیمە فەرمییە تایبەتەکان بە ساڵیادی کیمیابارانکردنی شارەکە ڕادەگیرێن

ساڵی 1988، شاری هەڵەبجە لەلایەن دەسەڵاتی بەعسەوە بە چەکی کیمیایی بۆردوومان کرا، کە لە ئەنجامدا نزیکەی 5 هەزار کەس شەهید بوون و هەزاران کەسیش بریندار بوون

29 جار خوێندراوەتەوە