لە دوای بەرزبوونەوەی نرخەکانی بەنزین لە شاری هەولێر لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانیش نرخی هەر لیترێک بەنزین بە بڕی 50 دینار بەرزبووەوە
بە پیی زانیارییەکان نرخی هەرسێ جۆری بەنزینی (نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر) بەرزبووەتەوە و هەر لیترێک 50 دیناری چوەتەسەر
بەرپرسانی ئیداری هۆکارەکانی ئەم بەرزبوونەوەیە دەگێڕنەوە بۆ ، کەمبوونەوەی پرۆسەی ناردنی نەوتی خاو بۆ پاڵاوگەکان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، هەروەها ئەستەمبوونی پرۆسەی هاوردەکردنی بەنزین لە وڵاتی ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان، دوو هۆکاری سەرەکین بۆ ئەم گۆڕانکارییە لە نرخەکاندا
120 جار خوێندراوەتەوە