چوار ئەندامی تیمەکەی هەڵبژاردەی ئێران لە ئوسترالیا بڕیاریاندا داواکارییەکانیان هەڵبوەشێننەوە و بگەڕێنەوە بۆ ئێران
میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند لە کۆی ئەو حەوت یاریزان و ئەندامانەی هەڵبژاردەی خانمانی ئێران کە لە ئوسترالیا داوای مافی مانەوەیان کرد چوار کەسیان بڕیارییاندا بگەڕێنەوە بۆ ئێران و مافی مانەوە ڕەتبکانەوە
میدیاکانی ئێران دەڵێن دوای ئەوەی سەرەتا موحەدەسە
زۆلفی بڕیاری گەڕانەوەی دا، ئێستا سێ ئەندامی تری تیمەکەش بە ناوەکانی مۆنا
حەموودی، زەهرا سەربەلی و زەهرا مەشکەکار (دوو یاریزان و ئەندامێکی کادری
تەکنیکی) هەمان بڕیاریان داوە و لە ڕێگەی مالیزیاوە بەرەو تاران بەڕێکەوتوون
هەڵبژاردەی خانمانی ئێران دوایی بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەک لە ئوسترالیا ، لە یارییەکاندا و لە کاتی وتنی سرودی نیشتیمانی ئێراندا بەشێک لە یاریزانەکان بێ دەنگ بوون ئامادە نەبون سرودی نیشتیمانی ئێران بڵێنەوە
ئەمەش دەنگدانەوەیەکی گەورەی دروست کرد ، میدیا و بەرپرسە ئێرانیەکان بە ناپاک وەسفی یاریزانەکانیان کرد
لە دوایی ئەم ڕووداوانە حەوت
ئەندامی تیمەکە داواکاری پەنابەرییان پێشکەشی ئوسترالیا کردبوو، بەڵام پاش چەند ڕۆژێک ٤ یاریزان و ئەندامی هەڵبژاردەکە بڕیاری گەرانەوەیاندا بۆ وڵاتی ئێران
528 جار خوێندراوەتەوە