ئەمڕۆ یەکشەممە 15/3/2026، دوای داخستنی بۆ ماوەی زیاتر لە 15 ڕۆژ، دەروازەکانی باشماخ و حاجی ئۆمەران بە ڕووی گەشتیاراندا کرانەوە.
دوای هەڵگیرسانی جەنگ لە 28ی شوبات، وڵاتی ئێران دەروازەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە داخستبوو
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرچاوەیەک لە دەروازەی باشماخ بە KNN ڕاگەیاند کە جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەکەدا ئاسایی بۆتەوە، و ڕۆژانە زیاتر لە 500 بەرهەڵگر دێتە هەرێمی کوردستان
سەبارەت بە دەروازەی حاجی ئۆمەرانیش، دوێنێ شەممە بەرپرسانی دەروازەکە ڕایانگەیاند کە لە ڕۆژی یەکشەممەوە هاتوچۆی گەشتیاری و جوڵەی بازرگانی لە دەروازەکە دەستپێدەکاتەوە
کردنەوەی ئەم دەروازەنە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاساییکردنەوەی بازاڕ لە هەرێمی کوردستان.
296 جار خوێندراوەتەوە