عێراق یەکەم گەشتی گەڕانەوەی هاوڵاتیانی ئەنجام دا

KNN : Kurdish News Network
09:35 - 15/03/2026
عێراق
+
-

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند یەکەم گەشتی گەڕانەوەی هاوڵاتیانمان لە وڵاتانی دەرەوە بۆ عێراق ئەنجامدا

 

وەزارەتی گواستنەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە (15ی 3ی 2026)، گەیشتنی یەکەم فڕۆکەی هێڵە ئاسمانییەکانی عێراقی بۆ فڕۆکەخانەی عەرعەر ڕاگەیاند

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە: یەکەم گەشت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قاهیرە بەڕێکەوتووە بۆ گواستنەوەی ئەو سەرنشینە عێراقییانەی لە وڵاتی میسر گیریان خواردووە بۆ فڕۆکەخانەی عەرعەر لە شانشینی عەرەبی سعوودیە ، دواتریش بە وشکانی لە ڕێگەی دەروازەی سنووری عەرعەرەوە دەگوازرێنەوە بۆ ناو خاکی عێراق

 

ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە

105 جار خوێندراوەتەوە