پشکی عێراق لە زیادبوونی بەرهەمهێنانی "ئۆپێک پڵەس" دیاریکرا

KNN : Kurdish News Network
08:37 - 07/06/2026
عێراق
+
-

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، قەبارەی زیادبوونی هەناردەی نەوتی عێراقی بەپێی دوایین ڕێککەوتنی گروپی "ئۆپێک پڵەس" ئاشکرا کرد

 

سەلیم ڕێکانی، گوتەبێژی وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند: گروپی ئۆپێک پڵەس بڕیاری داوە بەرهەمهێنان بە بڕی 188 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد بکات، کە پشکی عێراق لەو زیادبوونە 26 هەزار بەرمیلە، ئاماژەشی بەوە کرد کە ئەم بڕیارە لە سەرەتای مانگی تەمموزی داهاتووەوە جێبەجێ دەکرێت

 

ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە باسم محەممەد خزر، وەزیری نەوتی عێراق لە ڕێگەی پەیوەندییەکی ڤیدیۆییەوە بەشداری لە کۆبوونەوەی ئۆپێکدا کرد، کە تێیدا بڕیاری زیادکردنی بەرهەمهێنان درا و بەسەر حەوت وڵاتدا دابەش دەکرێت، ئەوانیش بریتین لە: عێراق، سعودیە، ڕوسیا، کوەیت، کازاخستان، جەزائیر و عومان.

67 جار خوێندراوەتەوە