هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ئاسایی دەکرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
01:29 - 14/03/2026
کوردستان
+
-

دوای ئەوەی بەهۆی شەڕەوە هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لەنێوان هەرێم و ئێران لە دەروازەی حاجی ئۆمەران راگیرابوو، وادەی ئاساییبوونەوەی دۆخەکە راگەیەندرا.

 

لەو بارەوە راگەیەندنی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هەناردەکاران، هاوردەکاران، بازرگانان و هاووڵاتیانی ئاگادار کردووەتەوە و رایگەیاندووە:  سبەی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 15/3/2026 دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەگەڵ دەروازەی گومرگی تەمەرچینی ئێرانی لە ڕووی هاتووچووی گەشتیاری و  جموجوڵی بازرگانییەوە  دەکرێتەوە و وەکوو جاران ئاسایی دەبێتەوە.

 

لەمڕۆوە جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەروازەکانی پەروێزخان، باشماخ و سەیرانبەن ئاسایی بووەتەوە.

 

لە 28ی شوباتەوە ئیسرائیل و ئەمریکا هێرشی چڕی ئاسمانییان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و بەهۆی ئەو شەڕەوە جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی نێوان ئەو وڵاتە و هەڕێمی کوردستان راگیرا.

140 جار خوێندراوەتەوە