حامید
هیراد یەکێک بوو لە هونەرمەندە ناسراوەکانی ئێران لە بواری گۆرانی و میوزیک
حامید دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنچە، ئەمڕۆ 11ی3ی2026 گیانی لەدەستدا و هەواڵی مردنی لە
میدیاکانی ئێران بڵاوکرایەوە.
(حامید هیراد) یەکێک بوو لە گۆرانیبێژە
ناسراوەکانی ئێران کە لە
ماوەی چەند ساڵێکدا توانـی ناوبانگێکی زۆر بەدەست بهێنێت. ناوی ڕاستەقینەی حامید
حسین نژاد بوو و لە ساڵی ١٩٩١ لە شاری چالوس لە دایک
بوو.
حامید هیراد لە ساڵانی 2016–2017 دەستی بە کارە
هونەرییەکانی کرد و بە خێرایی ناودار بوو، بە تایبەت لە بواری گۆرانیی پۆپ و
میوزیکی کۆن و نوێی ئێرانی. گۆرانییەکانی زۆرجار لەنێوان گەنجاندا زۆر باو
بوون و بە هەست و شێوازی تایبەتی خۆی ناسراو بوو
ئەم هونەرمەندە چەند ساڵێکە تووشی
نەخۆشی (شێرپەنچەی
خوێن) بوو و
بۆ ماوەیەکی درێژ لەژێر چارەسەری پزیشکی بوو. بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە دۆخی
تەندروستیی ئەو بەردەوام خراپتر بوو، تا ئەوەی دوای شەڕێکی درێژ لەگەڵ نەخۆشییەکە
گیانی لەدەستدا.
64 جار خوێندراوەتەوە